تاقانە خونچەکەی باغی ژیانم
زیندووکەرەوەی ئاواتی بێ گیانم
ڕۆشنکەری ڕێگەی ژین و مانم
با لە دەستی ژینی پەستی شار و دێ شار و دێ
ڕا کەین و ڕوو بکەینە چۆل و هەردێ ناو هەردێ
تەنیا وەک ئاسکۆڵەی کۆسار
لە قەدپاڵی شاخی هەزار بە هەزار
لە سای سێبەری درەختی ناو گوڵزار
کونجێ بکەین بە هێلانە و هەوار
دەس لە گردن تاکوو مردن
شۆخ و شاد شۆخ و شاد
خەمی دنیا بە ماچ بدەین بە باد هەر بە باد
گۆنات هەڵمژم پڕ بە دەم
سوور هەڵگەڕێێ هێندە ماچت کەم
تاقانە خونچەکەی باخی ژیانم