لەیلا پۆل مەلەک
تۆ دڵت پێکاوم بە تۆ گیرساوم
تۆی ژینی من من بۆت نەماوم
شەو بۆت گریاوم
زەردەخەنەکەت بۆی سووتام
چاو کارمامزی دەشتێ بەژنت لاولاوە
ئای کە لەو جوانییەی خوا بە تۆی داوە
کیژۆڵە ڕەشتاڵە وا لەبەر چاومایە
ئەم ڕووە جوانە شەونمی مەمکت بۆ من دەرمانە
شیرینەی شانزە ساڵە
لەیلا پۆل مەلەک
ئەم لێوە نیانە مژێکی بۆ من ئاوی ژیانە
لەیلا پۆل مەلەک
ئەی فریشتەی کوشتە ئەو جێی تۆی لێ بێ بۆم بەهەشتە
ئاخۆ ئەبێ بێ ڕۆژێ بێمەوە یادت
جێم گرتبێ لەناو دڵەی بێدادت
یان ئەبمە نامرادت
لەیلا پۆل مەلەک
دە وەرە باوەشم
بتوێوە لەناو گیان و لەشم