عەبدوڵڵا پەشێو

شەپۆل

بە دەنگی: عەبدوڵڵا پەشێو
شێوەزار: سۆرانی
345
شەپۆلم دیوە
خۆی وا لە کەنار ڕاپسکاندووە
گوتوومە ئیدی ناگەڕێتەوە
لێ
جار لەدوای جار
دەگەڕێتەوە
بە گوڕتر بەغار
وای خوایە گیان
چەند لە یەک دەچین:
من لە شەپۆل و ژنیش لە کەنار!
نێرەر: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد