وەرن لەو بەژنە بڕوانن
بە پێوە کیژی کورد ئەمرێ
دە ئێوەش مەشخەڵێک هەڵ کەن
کە شاری ئێمە گڕ دەگرێ
سڵاو ئەی بەربەیانی گەش
بمێنە ئەی ئومێدی سوور
هەڵۆ با بێن لە تۆ فێر بن
بە باڵی خوێن فڕینی دوور
بوینن چۆن تەواری مە شکۆی نەیزە و چەقۆی دەشکاند
چ سەربەرز و چ ئازا بوو لە زەنجیردا چیای دەدواند
هۆنراوە: ناسر حیسامی