عەبدوڵڵا پەشێو

دێوەرە و کەر

بە دەنگی: عەبدوڵڵا پەشێو
شێوەزار: سۆرانی
585
دێوەرەیێک بە سواری کەر
ڕێیەکی دووری گرتە بەر

نەیهێڵا کەر بدا بێنێ
تا ڕێیان کەوتە بژوێنێ

کەر کە بینیی وا لەو ناوە
گیاوگۆڵ سەری پێوەناوە

مێوانی گەورەی سروشتە
نە خێو نە باری لە پشتە

بە زەڕەزەڕ بە غارەغار
دنیای هەموو کردە بەهار

لەپڕ خاوەن کەری زۆرزان
هەستی کرد وا لەودیو تەلان

هەرا و هۆریا و دەنگەدەنگە
ئیتر زانی کاری لەنگە!

گوتی: کەرە گیان گوێ گرە
ئەو دەنگە دەنگی ڕێگرە!

هەتا زووە با بارت کەم
لە ڕێگران ڕزگارت کەم

کەر دایە قاقای پێکەنین
گوتی: قوربان هاوڕێی شیرین!

بارەکەی من لە خۆت بار کە
هەتا زووە خۆت ڕزگار کە

کە من کەر بم بارەبەر بم
کورتان لە پشت قوڕبەسەر بم

فەرقی چییە؟ دەرد هەر دەردە
کەری تۆ بم یا ەی جەردە!
نێرەر: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد