کوردستانکوردستان برینی ئەمجارەت شعووری شاعر، بیری نووسەر، هەستی هونەرمەندی تەزاندکوردستانکوردستان هاواری ئەمجارەت دڵی داگیرکەری هەژاندبارەگای خودای لەرزاندبەڵامبەڵام ئاخۆ خودموختاری، حوکمی زاتی، ئۆتۆنۆمیکاڵای پڕ بە باڵای دەریای خوێن، شەپۆلی برسییەتی کاروان کاروان مردنە؟سەربەخۆییت کوردستان خەونە؟ لەبیرکردنە؟سڵاو پێشمەرگەی قارەمانچاکترین ڕۆڵەی کوردستانپڵنگی سەر شاخ و هەردانهەڵۆی خوێناوی سەر بەردانشەڕی مە شەڕی ژیانەشەڕی باوەڕ و ئیمانەبۆ ئازادی کوردستانەیا کوردستان یا نەمانەکوڕی کوردی ئازا و دلێرهەستە ڕاپەڕە وێنەی شێرکچی کوردی ئازا و دلێرهەستە ڕاپەڕە وێنەی شێرلە کوردستان ڕامێنە تێروێران بوو وڵاتی زەنوێرشەڕێ مە شەڕی ژیانەشەڕی باوەڕ و ئیمانەبۆ ڕزگاری کوردستانەیا کوردستان یا نەمانەلە ڕۆژەوەی سروشت هێلانەی مرۆڤە، وشە هاتۆتە گڕ و گاڵلەو ڕۆژەوەی ساڵ لە دوای ساڵ سامی برووسکە و باران بت و پەرستگەی خولقاندلەو ڕۆژەوەی خاچ باڵای عیسای کرد بە ڕووگەی ماچلەو ڕۆژەوەی مەنارە هەنگی دا لە سێدارەلەو دەمەوەی مەرەکەبی قەڵەمی دەستی سوڵتانان خوێنی گەشی کوردی هەژارەئەو خاکە خاکی کوردییەخۆ خاوەنی دیکەی نییەسەبەب بۆ هێرشی وی چییە؟کوردستانە و کوردخێوییەشەڕێ مە شەڕی ژیانەشەڕی باوەڕ و ئیمانەلەگەڵ کوردستان پەیمانەیا کوردستان یا نەمانەیا کوردستان یا نەمانەیا کوردستان یا نەمانە