ئەی زاڵم زاڵم زاڵم مەمکوژە و تەنیا باڵم
ئەمساڵ دوو ساڵی سەختە بۆ باڵای تۆ ئەڤداڵم
ئەی وەی لە خودام تەڵەبە زاڵم ببیە حەڵاڵم
ئەی وەی لە خودام تەڵەبە زاڵم ببیە ئاواڵم
وەڵا ئەی زاڵم زاڵم زاڵم مەمکوژە و تەنیا باڵم
بەژنت شەتڵە شلێرە
بۆن خۆشی وەک کەنێرە
جار جار ئاورێکم لێدە
بۆ دین و دنیات خەیرە
ژیانم لێ شێواوە
بە بێ تۆ زەینم کوێرە
وەڵا ئەی زاڵم زاڵم زاڵم
مەمکوژە و تەنیا باڵم
لەبەر ئەو بەژنەت دەمرم
هەر دەڵێی شۆڕەبییە
سەری لە عەرشی ئەزیم
گەڵاکەی لە ئەرزییە
وەنەوشەی دەم شەتاوە
گۆڵاڵەی لای ڕەزییە