ناسر ڕەزازی

نیشتمانی جوان

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
317
نیشتمان نیشتمان نیشتمانی پاک و جوان
هەر بژی هەر بژی دایکی پیری کوردزوان

خاکی تۆ بێگومان تۆز و گەردی سورمەیە
پاک و ڕوون بێنەزیر نووری چاوی ئێمەیە
نیشتمان نیشتمان نیشتمانی پاک و جوان
هەر بژی هەر بژی دایکی پیری کوردزوان

ڕۆڵەکان لاوەکان ئەی نژادی باشەڕەف
هێرشە شۆڕشە ڕێکەون لە هەر تەرەف
نیشتمان نیشتمان نیشتمانی پاک و جوان
هەر بژی هەر بژی دایکی پیری کوردزوان

تا بە کەی دەرکەون ئەی گەلی دیل و هەژار
تاجی سەربەستییە هەڵمەتە لە دێ و لە شار
نیشتمان نیشتمان نیشتمانی پاک و جوان
هەر بژی هەر بژی دایکی پیری کوردزوان
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد