من پێشمەرگەی کوردستانم
ئامادەی جەرگەی مەیدانم
بە سەر و ماڵم و ژیانم
ئەیپارێزم نیشتمانم
دەس لە چەکەم دەس لە چەکم هەڵناگرم
یان سەرەکەوم یان ئەمرم
بەم کوردستانە ڕەنگینە
کە بەهەشتی سەرزەوینە
بەم کوردەی بەشی لەم ژینە
دیل و کوشتن و بڕینە
دەس لە چەکەم دەس لە چەکم هەڵناگرم
یان سەرەکەوم یان ئەمرم
من پێشمەرگەی کوردستانم
ئامادەی جەرگەی مەیدانم
بە سەر و ماڵم و ژیانم
ئەیپارێزم نیشتمانم
دەس لە چەکەم دەس لە چەکم هەڵناگرم
یان سەرەکەوم یان ئەمرم
نامەوێ ژینی ژێردەستی
پڕە لە شوورەیی و پەستی!
تا خاک و گەل ڕزگار ئەکەم
سەر ئەدەم نرخی سەربەستی
دەس لە چەکەم دەس لە چەکم هەڵناگرم
یان سەرەکەوم یان ئەمرم
من پێشمەرگەی کوردستانم
ئامادەی جەرگەی مەیدانم
بە سەر و ماڵم و ژیانم
ئەیپارێزم نیشتمانم
دەس لە چەکەم دەس لە چەکم هەڵناگرم
یان سەرەکەوم یان ئەمرم