ئەی شەهیدان
ئێوە لەو ئەستێرەگەشانەی ئاسمانی چەوساوانن
هەتا شەو ڕەش و ڕەشتر بێ ئێوە هەر گەش و گەشترن
ڕێی خەباتمان چەندە سەخت و دوور بێت
با چوار دەورمان کڵپەی ئاگر بێت
لەم ڕێ پیرۆزە هەرگیز لانادەین
ئێمەین بۆ مردنیش ئامادەین
بۆ دنیایێکی نوێ بۆ هەژاران
بۆ دانانی کۆمەڵگای یەکسان
ڕەگی زۆرداری لە ڕیشە دەردێنین
تۆوی ئازادی گەلمان ئەچێنین
بە ڕابەری چینی کرێکاران
بە ڕێبازی ڕێگەی تێکۆشان
ئاڵای سووری شۆڕشمان هەڵ ئەکەین
هەر بە ڕۆژی سەرکەوتن ئەگەین
ڕێی خەباتمان چەندە سەخت و دوور بێت
با چوار دەورمان کڵپەی ئاگر بێت
لەم ڕێ پیرۆزە هەرگیز لانادەین
ئێمەین بۆ مردنیش ئامادەین