ناسر ڕەزازی

سڵاو پێشمەرگەی قارەمان ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
369
هۆزی چەوساوەی شۆڕشوان
وەرن هەتا لە قوژبنێکی خۆشەویستی دنیادا لە کوردستان
جەژنی شۆڕش بە ئاگربارانکردنی داگیرکەران بەرپا بکەین گەلۆ
هەزار بریا شەهیدە خۆشەویستەکان لێرە بان بیاندیبا
بیاندیبا دەستە دەستە لاوی کارگەر و زەحمەتکێش
پێ دەنێتە ڕێبازی سەختی پڕئەندێش
دایکی شۆڕشگێر و دلێر
نێوچاوی بەرزیان ماچ دەکات
شان و ملیان بە ڕەخت و چەک تەیار دەکا
ئامادەیان بۆ شەڕی سەروماڵی کرێکار دەکا

هەزار بریا شەهیدە خۆشەویستەکان لێرە بان بیاندیبا
بیاندیبا کە شۆڕشە و جەژنی گەلان ڕوونە
چاوی چەوساوەکان کە دەبینن گۆپاڵانی چەوسێنەران
لە قرمژنی تەنوورەی ئاگربارانی شۆڕشی کوردستانا
دەستە دەستە هەڵدەقرچێن و دەسووتێن

بەڵام ئێستا کە شکاوە قەڵای ترس و سام
چ مەیدانی شەڕ چ زیندان بۆتە مەیدانی حەماسەی پاڵەوانی لاوەکانمان
بە کام لەمپەر ئەم لاوفاوە ڕادەوەستێ
کامە شوورا، دیوار، قەڵا بنەمای سستی سەرمایە دەپارێزێ
لە شکان، ڕووخان، داشۆڕان

سڵاو پێشمەرگەی قارەمان
چاکترین ڕۆڵەی کوردستان
پڵنگی سەر شاخ و هەردان
هەڵۆی خوێناوی سەر بەردان
شەڕی مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
لەگەڵ کوردستان پەیمانە
یا کوردستان یا نەمانە

کوڕی کوردی ئازا و دلێر
هەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر
لە کوردستان ڕامێنە تێر
وێران بوو وڵاتی زەنوێر
شەڕی مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
لەگەڵ کوردستان پەیمانە
کوردستان هەر کوردستانە
کوردستان خاکی کوردانە

ئەو خاکە خاکی کوردییە
خۆ خاوەنی دیکەی نییە
سەبەب بۆ هێرشی وی چییە؟
کوردستانە و کوردخێوییە
شەڕی مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
لەگەڵ کوردستان پەیمانە
یا کوردستان یا نەمانە
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد