لە کوردستان ئەگەر جەژنی هونەر بێ
دەبێ شینی گەلێکی دەربەدەر بێ
گەلێ گریاوە شارێ بۆ مەزارێ
دەبێ شینی چلۆن بێ مەرگی شارێ
دەنگی داوە لە جیهان
هیرۆشیمای کوردستان
گەلێ گریاوە شارێ بۆ مەزارێ
دەبێ شینی چلۆن بێ مەرگی شارێ
کەسێ نەیدیوە تا ئەوڕۆ بەهارێ
کە باران و تەمی مردن ببارێ
دەنگی داوە لە جیهان
هیرۆشیمای کوردستان
منداڵانی هەڵەبجە دڵ بەخوێنن
سروودی ماتەم و دووری دەخوێنن
هەموویان پێ پەتی، مات و پەشێون
دەڵێی هێشتاکوو ڕێگەی کۆچ ئەپێون
دەنگی داوە لە جیهان
هیرۆشیمای کوردستان
نە هاوارێ، نە گریانێ، نە شینێ
نە کەس مەرگی عەزیزی خۆی ئەبینێ
دەنگی داوە لە جیهان
هیرۆشیمای کوردستان