کوردستانی خۆش نیشتمانی جوان
تۆ قیبلەگاهی دڵمی بێگومان
چاوم پشکوتووی شاخەکانتە
فێری ژانی باغەکانتە
دەنگی شمشاڵی شوانی لای ڕانت
خرینگەی خرخاڵی شەنگەبێرییانت
قاسپەی کەوانی قەد کێوەکانت
خوڕەی ئاوەکەی نشیوەکانت
ئەمانە هەمووی گوێیان کردمەوە
هەوێنی شعری دڵیان گرتەوە*
نەونەمامێک بووم لەو خاکە ڕوام
بە خۆشەویستی وڵات ئاو درام
خۆشی ژیانم خۆشی ژینتە
ئێشی ژینی من ڕۆژی شینتە
*= دڵداری شاعیر لێرەدا دەڵێ «گرتمەوە»