مەرزیە فەریقی

بەسە ئیتر

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
302
ڕێبواری ڕێیەکی دوورم کە نازانم بۆ کوێم دەبا
تەنیا تەپوتۆزی خۆمە لە ڕێی کاروانم لادەبا
بەسە ئیتر هەتا کەینێ، هەتا کەینێ ڕێگا ون کەین
ئیتر ڕێگای دوێنێ نەگرین بەسە بیر لە داهاتوو بکەین

بۆ هەڵەبجە بۆ شەهیدان بۆ کوردستان کوا چیتان کرد؟
ئاواتی چەندەها ملیۆن کوردی دڵسۆزتان لەبیر کرد
بەسە ئیتر هەتا کەینێ، هەتا کەینێ ڕێگا ون کەین
ئیتر ڕێگای دوێنێ نەگرین بەسە بیر لە داهاتوو بکەین

هەتا ئێستا برسیبوون بوو، ئێستا برسیبوون و شەڕە
بێبەزەیی دەسووتێنرێ ئەم کوردستانە پەڕپەڕە
بەسە ئیتر هەتا کەینێ، هەتا کەینێ ڕێگا ون کەین
ئیتر ڕێگای دوێنێ نەگرین هەستە بیر لە داهاتوو بکەین