ناسر ڕەزازی

ئەی کرێکارانی کورد

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
316
ئەی کرێکارانی کورد هەر سات و کات
بیدەمێنن ئاگری کوورەی خەبات
ئەی کرێکارانی کورد گشت یەک گرن
تا لە کوردستان قەڵای زۆر هەڵگرن
ببنە پشتیوانی جووتیار و هەژار
بۆ هەوێنی یەکگری لە گوند و شار

بۆ وەدیهێنانی ڕزگاری مرۆڤ
بیدەمێنن ئاگری کوورەی بەخۆف
ئاگری کوورەی خەباتی گەرم و گەش
دارمێنی تەخت و بەختی حوکمی ڕەش
ئەی کرێکارانی کورد گشت یەک گرن
تا لە کوردستان قەڵای زۆر هەڵگرن

ژینی یەکسان با بکەینە سەروەری
حوکمی ئینسان کەینە حوکم و داوەری
ژینی ئینسانان بکەینە سەروەری
حوکمی ئینسان بکەینە حوکم و داوەری
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد