لەیلا قاسم

شێوەزار: سۆرانی 1687

لە سێدارەکەی لەیلاوە بانگی ئازادیمان داوە بانگێک بە گشت دنیای ئەڵێ چەند مەزنە ئافرەتی کورد ئای ئەی گەلەکەی لەیلا قاسم چیتر مەڵێ من بێکەسم کام میللەتی ئەم دنیایە وەک تۆ خاوەنی لەیلایە کام نەتەوە بۆ خۆری دوور خانمانی ڕووسوور ڕووسوور بەرەو سێدارە ڕێ ئەگرن وەک لەیلا بە پێوە ئەمرن لە سێدارەکەی لەیلاوە بانگی ئازادیمان داوە بانگێک بە گشت دنیای ئەڵێ چەند مەزنە ئافرەتی کورد ئای چەند لەگەڵ خاکدا ئەسووتاین چەند خوێنمان بەخشی چەند گریاین هێندەش سەربەرزین کە ئەڵێین ئێمە نەتەوەکەی لەیلاین ئەی لەیلای کوردستانەکەم ئەی بووکی نێو مێژووەکەم تۆ شاگوڵی شەهیدانی تاجی سەری هەموومانی لە سێدارەکەی لەیلاوە بانگی ئازادیمان داوە بانگێک بە گشت دنیای ئەڵێ چەند مەزنە ئافرەتی کورد

Le sêdarekey leylawe bangî azadîman dawe Bangêk be gişt dinyay elê çend mezne afretî kurd Ay ey gelekey leyla qasim Çîtir melê min bêkesim Kam mîlletî em dinyaye wek to xawenî leylaye Kam netewe bo xorî dûr xanmanî rûsûr rûsûr Berew sêdare rê egirin wek leyla be pêwe emirin Le sêdarekey leylawe bangî azadîman dawe Bangêk be gişt dinyay elê çend mezne afretî kurd Ay çend legel xakda esûtayn Çend xwênman bexşî çend giryayn Hêndeş serberzîn ke elêyn Ême netewekey leylayn Ey leylay kurdistanekem Ey bûkî nêw mêjuwekem To şagulî şehîdanî Tacî serî hemûmanî Le sêdarekey leylawe bangî azadîman dawe Bangêk be gişt dinyay elê çend mezne afretî kurd

ڕاپۆرتی هەڵە