
بێ ڕەنگ و بۆیە ژیانی غوربەت
پڕە لە تاسە و هەنسک و حەسرەت
کە من ڕۆحەکەم لە کوردستانە
بە من چی خۆشی ئەم هەندەرانە
بە من چی خۆشی ئەم وڵاتانە
بێ ناز و بێکەس، بێ دۆست و هاودەم
بوومەتە هاوڕێی گیانی گیانی خەم
هێندەم نۆشیوە تاڵی جودایی
بوومەتە پاشای دنیای تەنهایی
بێ کۆڕ و دەستە و ماڵ و میوانم
بە بێ هاوخەم و بێ دیوەخانم
مەڵێن هاوارم بە سەر زارییە
بوونم وابەستەی کوردەوارییە
من خۆشی ژیان نەیخەڵەتانم
دەستی زۆرداری دەری پەڕانم
بێ داڵدە و چارەم، نیمە دەرەتان
لەوێ کوشتنە و لێرەش ڕۆح سووتان
لەوێ کوشتنە و لێرە ڕۆح سووتان
بێ ڕەنگ و بۆیە ژیانی غوربەت
پڕە لە تاسە و هەنسک و حەسرەت
کە من ڕۆحەکەم لە کوردستانە
بە من چی خۆشی ئەم وڵاتانە
بە من چی خۆشی ئەم هەندەرانە
کە من ڕۆحەکەم لە کوردستانە
بە من چی خۆشی ئەم وڵاتانە