چنار

کوردستان

بە دەنگی: چنار
شێوەزار: سۆرانی
261
هەتا مردن دڵم چاوگەی عیشقی تۆیە کوردستانم
لانە و ماڵمی، تۆ مێژوومی، تۆی قیبلەگای کوردستانم
هەتا مردن ئەوینی تۆ نیشتمانی سەبووریمە
ئازادیی تۆ، بەهاری تۆ، گوڵستانی غەریبیمە
شەرتە ئەی خاک لە گۆڕیشدا چراکەی تۆ خامۆش نەکەم
لە ڕێی تۆدا وەکوو ئاسک، سڵ لە داوی ڕاوچی نەکەم

هەتا مردن دڵم ڕاوگەی عیشقی تۆیە بابەگوڕگوڕ
ئاگری تۆ کێوی سەوزی موحیببەتە بابەگوڕگوڕ
هەتا مردن ئەوینی تۆ نیشتیمانی سەبووریمە
ئازادیی تۆ، بەهاری تۆ، گوڵستانی غەریبیمە

هانێ ڕۆحم ئەی نیشتیمان فیدای بەردێ لە شاخت بێ
هانێ ڕۆحم ئەی نیشتیمان فیدای چڵێ لە باخت بێ

هەتا مردن دڵم چاوگەی عیشقی تۆیە کوردستانم
لانە و ماڵمی، تۆ مێژوومی، تۆی قیبلەگای کوردستانم
هەتا مردن ئەوینی تۆ نیشتیمانی سەبووریمە
ئازادیی تۆ، بەهاری تۆ، گوڵستانی غەریبیمە

شەرتە خوێنم خەنەی سەری ئازادیت بێ هەتا ماوم
لە تۆ زیاتر ئاسکی خاکێ پێ نەنێتە دەشتی چاوم
هەتا مردن تاڤگەخوێنی چوارچرامی کوردستانم
لانە و ماڵمی، تۆ مێژوومی، تۆی قیبلەگا کوردستانم
هەتا مردن ئەوینی تۆ نیشتیمانی سەبووریمە
ئازادیی تۆ، بەهاری تۆ، گوڵستانی غەریبیمە
شەرتە خوێنم خەنەی سەری ئازادیت بێ گەر بخوازی
چاوم چرای بەرهەیوانی شەوگارت بێ گەر بخوازی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد