ناسر ڕەزازی

من ڕەنجدەرم

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
424
ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم
شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم
ئەم بانگەوازەی کوردستان
ئەگەیەیێنم بە گشت جیهان
وەرن شۆڕش گەرمە یاران
بە ڕابەری کرێکاران، کرێکاران
ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم
شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم

قەت مەترسن لە تێکۆشان
تاکوو بگەین بە ئامانجمان
ئەو کەسەی لە مردن ترسا
لە کاروانی خەبات جێما، لە خەبات جێما
ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم
شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم

ئەڵێم بە زۆرداری خوێنڕێژ
دەروونم دڵی سزاکێش
قایمترم لە پەت، ئاسن
بۆیە بێ باکم لە مردن، من لە مردن
ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم
شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم

ئەی ملکەچانی ترسەنۆک
وەک ئێوە نایەمە سەرچۆک
سڵ ناکەم لە مەرگ و نەمان
گیان بەخت ئەکەم لە ڕێی ئینسان، لە ڕێی ئینسان
ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم
شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد