مستەفا دادار

کوردستان جێگامی ٢

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
375
کوردستان جێگامی، جێی هەزار ساڵەم
پەروەردەی ئەم دۆڵ و سەر لوتکە و یاڵەم
هەناسەم تێربۆنی بای کوێستانتە و
دوو لێوم پاراوی بەفراوانتە
قوڵپێ با خوێنی ناو دەمارەکانم
بە زەبری عەشقی تۆ دەیدا، دەیزانم
عەشقی تۆ ئەی دایکی خۆم و هاوخوێنم
هەر لە پشتی باوکا، چووە هەوێنم
دەشچێتە هەوێنی کوڕ و کوڕەزا
تا تاقێ کورد مابێ، لە چیای بەرزا
کوردستان کوردستان کوردستانی جوان
درەنگیش بێتە دی، ئاواتی گۆران
بەڵام ئەگەر بێت و بە دوو چاوی خۆم
بتوانم ببینم بەری هیوای تۆم
ئەودەمە کوردستان کوردستانی جوان
ئەو هەلە کوردستان کوردستانی جوان
هەڵپەڕین لە من و بەستە لە ژیان
هەڵپەڕین لە من و بەستە لە ژیان

وتنی: مستەفا دادار
شیعر: گۆران