ناسر ڕەزازی

کوردستان خاکت

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
346
کوردستان خاکت جوان و دڵگیرە
جێگای هەوارەگەی دایە و باپیرە
خاکەکەت کانگای ئاڵتوون و زیوە
بۆیە ناحەزان خوێنتیان مژیوە
هەموو بستێکی ئەم خاکە جوانە
پاراوی خوێنی کیژ و کوڕانە

شاخی سەرکەشی قەندیل و هەڵگورد
تا جیهان ماوە شانازییە بۆ کورد
بەڵام داخەکەم چی بکەم بێکەسە
وا سەدان ساڵە دیل و بندەستە
دەسا ئەی کوردی دیل و ژێردەستە
تا کەی بندەستی؟ دە هەستە! بەستە
کاتی سەربەستی و ڕزگاریمانە
با هەڵکەین ئاڵای ئەم کوردستانە
تا کەی کۆڵکێشی لەبۆ بێگانە
با هەڵکەین ئاڵای ئەم کوردستانە