تیپی مۆسیقای سلێمانی

نیشتمان - سەلام ئەحمەد فارس

بە دەنگی: تیپی مۆسیقای سلێمانی
شێوەزار: سۆرانی
199
لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا
لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە

لە کوێستانێ دەمی ڕا و شکارێ
لە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ
لە جێژوانێ دەبینم خەندەی یارێ
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە

دەکەم تەرخان لە ڕێی تۆدا ژیانم
لە سەنگەردا بەرەوڕووی دوژمنانم
بۆ خاکی تۆ دەمی ئاویلکەدانم
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە

لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا
لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە

تیپی مۆسیقای شەهید کارزان
وتنی: سەلام ئەحمەد فارس
شیعر: هێمن موکریانی