جوانە ڕەوت و ڕۆینت گیانە لەبەر سایەت مرم
لادە بتبینم لەبەر ئەو قەددە ڕەعنایەت مرم
شێت و شەیدای عیشقی تۆم مەیگێڕی مەحبووبم لەکوێی
ئەی لەبەر ئەو لارولەنجە و بەژن و باڵایەت مرم
پێی بڵێ ئاوڕێک، ئەمن عومرێکە شێتی عیشقی تۆم
ئەی لەبەر ئەو چاوە مەستە و زولفە تاتایەت مرم
لێوی لەعلم تۆ گوتت، هەم دەرد ئەبەخشێ هەم دەوا
گا لەبەر دەردت مرم گا بۆ موداوایەت مرم
چاوی بەد دوور بێ لە ڕووت زۆر جوانە ڕەوت و ڕۆینت
بەو خەیاڵەی هەم لەبەر ڕەوتی کەو ئاسایەت مرم
گەرچی ڕێی حافز لە بۆ جێژوانی وەسڵی تۆ نییە
جێم کە تا بێم و لەبەر بەردەرکی بێڵایەت مرم