شاخەوان هەڵەبجەیی

قەڵای نیشتیمان

بە دەنگی: شاخەوان هەڵەبجەیی
ئەلبۆم: کەنیلە
شێوەزار: سۆرانی
622
وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وە گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ
لە پێناوت دەنێم سەر تا بزانی
منم ڕۆلێکی ئازا و باوەفای تۆ
لەبۆ پاراستن و حیفزی سنوورت
لەباتی ماژینۆ سینگم قەڵای تۆ

دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد
کە دەتبینم لە دەست بێگانە دای تۆ
دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ هەتا من
بە سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ
بە شینکە و گوڵ سەراسەر سوور و شینە
چ جوانە دیمەنی کێو و چیای تۆ
لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتیمانت
دەدەن هێمن، هەوڵ خوشک و برای تۆ