حەسەن زیافەتی

بارکەن بڕۆن

بە دەنگی: حەسەن زیافەتی
شێوەزار: سۆرانی
283
بارکەن بڕۆن
کانیاوەکان جگە لە من
کەسێکی تر تێراو ناکەن
دارگوێزەکان جگە لە من
بۆ هیچکەسێک
سێبەری خۆیان هەڵناخەن
بارکەن بڕۆن

بارکەن بڕۆن
مێرگی ئێمە لەژێر پێی گاڕانەکانتان وەک ئاگرن
تا دارتووشمان یاخی دەبن جۆلانەیەک بۆ مناڵان* ڕاناگرن
بارکەن بڕۆن
میوەی دارەکانمان کاڵە
ئاومان سوێرە
هەنگوینمان بە دەمتان تاڵە
بارکەن بڕۆن

ئاسمانەکانی کوردستان ڕقیان هەستا
جگە لە من بۆ کەسی دی
هەوا ساماڵ و ساو ناکەن
لە داخی زۆرداری ئیتر
هەوری ڕقیان بڵاو ناکەن
زەوی پڕ تیشکی تاو ناکەن
بارکەن بڕۆن

بارکەن بڕۆن
کانیاوەکان جگە لە من
کەسێکی تر تێراو ناکەن
دارگوێزەکان جگە لە من
بۆ هیچکەسێک
سێبەری خۆیان هەڵناخەن
بارکەن بڕۆن

*= لە هۆنراوەی مامۆستا پەشێودا لەباتیی وشەی «مناڵان» وشەی «مناڵتان» وتراوە.