کەماڵ محەمەد

کوردستان

بە دەنگی: کەماڵ محەمەد
شێوەزار: سۆرانی
513
ماڵ و دنیای من کوردستان
بە باوک و برا بۆت بە قوربان
ساتێ ژین لەلات بە دنیای نادەم
شەرت بێ لەو دنیاش لەیادت نەکەم
کوردستانم نیشتیمانم خاکی دێرینم
دووری وەرزی سامناکییە و چۆن بەجێت دێڵم

بەفری زستانی شاخ و کێوانت
پارچەن لە گیانم ببمە قوربانت
چرا بۆ تاریکی نەک بو ڕووناکی
کاتێ ڕۆژ هەڵهات چرای دنیام بۆچی
هەزار ئەوەندە تاریکی بەسەر دنیا باڵ بکێشێ
هەرگیز ناتوانێ تروسکەی مۆمێک لە شەوا داپۆشێ
کوردستانم نیشتیمانم خاکی دێرینم
دووری وەرزی سامناکییە و چۆن بەجێت دێڵم