کاوە فەتحی

کازیوە - کاوە فەتحی

بە دەنگی: کاوە فەتحی
شێوەزار: سۆرانی
222
سەیری بەرەی سێدارە کەن نایانەوێ هەتاو هەڵبێ
لە دارستانی ئاوینە کۆتری ئاشتی ئۆقرە بگرێ
خەونی مناڵانی دەریا دایکی ئاوارە ئەنێژن
کێ دەتوانێ لەم وڵاتە ڕێ لە باران و گوڵ بگرێ
تفەنگی دەستی تۆ لانکە و لایەلایەی بۆ دەخوێنی
تا نیشتمان لە باوشتا هەتا کازیوە دێ بنوێ
پەنجەکانت دە ڕووبارن لە خاکیشا سروود ئەڵێن
تا خاکی سووری نیشتمان لەم پاییزە گوڵ بگرێ

کە گوللەی دوژمنی دێرین بەرزی باڵات زامدار ئەکا
ئەڵێی دەریایت و ماسی سوور لە باوشتا ئۆقرە دەگرێ
تاڵ بە تاڵی قژی خاوت گزنگی خۆری شەوگارن
تۆ شۆڕەبیت مەل دەزانێ شۆڕەبی بەپێوە دەمرێ
خەونەکانت باڵا دەکەن ڕێگەی لافاوی مەرگ دەگرن
تا تۆ بوویت و پەپوولە بێ ڕۆحی ئازادی نامرێ