هەستە با بڕۆین لەیلا گیان
بۆ کوێ دەڵێی دێم باوانم
بەڵام بەو شەرتەی لەیلا گیان
تانە نەدەی لێم
ئەرێ لەیلا گیان باوانم
ئەم جار بار مەکە
ئەگەر بار دەکەی کاڵێ گیان
ڕوو لە شار مەکە
گیرام من گاور نەرمێ گیان
بەرکە بەم لاوە عەزیزم
لاشەی بێڕۆحیم باوانم
وەستا بە پاوە
دەستێکم ببڕن باوانم
دەستێکم پێوە لەیلا گیان
خەتێ دانانێم لەیلا گیان
بە شار و دێوە
وەرە لەیلا گیان ئەی هاوار
ئەم جار بار مەکە
ئەگەر بار دەکەی باوانم
ڕوو لە شار مەکە