
ئەگەر ئەمزانی ناتبینمەوە
فرمێسکەکانت دایە بۆ ناسڕمەوە
بە یەک دوو وشە و بە ماڵئاویی
جێمنەدەهێشتی بەرەو تەنیایی
لەوەتەی ڕۆیشتووی ڕۆحی من لێرە تەنهایە و بێکەسە
بۆ ئارامی دڵ لە میهرەبانیت وشەیەکم بەسە
خۆزگە ئەمتوانی دەنگت ببیسم
شێوەت ببینیم دایکی شیرینم
بیرت ئەکەم بیرت ئەکەم
بۆیە بەمجۆرە دایە مات و غەمگینم
ئەگەر ئەمزانی ناتبینمەوە
فرمێسکەکانت دایە بۆ ناسڕمەوە
بە یەک دوو وشە و بە ماڵئاویی
جێمنەدەهێشتی بەرەو تەنیایی
من وا هەست ئەکەم بووی بە فریشتە و هەر ئاگات لێمە
هەر خەمم ئەخۆی هەنگاو بە هەنگاو چاوت لە ڕێمە
بۆیە بە خەیاڵ یان بە خەونیش بێ
هەر بانگت ئەکەم
چونکە هەست ئەکەم دایم گوێت لێمە
چونکە هەست ئەکەم دایە دایە دایە دایە گیان دایە
دایم گوێت لێمە
ئەگەر ئەمزانی ناتبینمەوە
فرمێسکەکانت بۆ ناسڕمەوە
بە یەک دوو وشە و بە ماڵئاوایی
جێمنەئەهێشتی بەرەو تەنیایی
زەمانێکە نازی تۆم لێ بڕاوە
تام و ڕەنگی ژیانم لا گۆڕاوە
ئەی فریشتەی میهرەبانی
ئەی فریشتەی میهرەبانی
بێ تۆیی چەند سەختە
وای لە دەرد و ئێش و ژانی