
چی بنووسم باس چی بکەم
باسی کام یادگاریت بۆ بکەم
من هەموو شەوێکی غوربەت
شیوەنی دووری بۆ تۆ بکەم
نامەیەکت بۆ ئەنێرم بە بێ گریان بیخوێنەوە
با وشەکانی بە بێدەنگ لە فرمێسکا نەتوێنەوە
لە گریانا نەتوێنەوە
حەز ئەکەم بەر لەوەی بمرم لە خەمی سەختی غوربەتدا
نامەیەکی بۆن خۆشی تۆ دیارییەکی تۆم پێ بگا
ڕۆژانێکی تەمەن کورت بوو خۆشی عیشق بڕایەوە
خۆزگە ڕۆژێ لەو ڕۆژانەیە دووبارە ئەگەڕایەوە
خۆزگە ئەمشەو بۆ چەن ساتێ
لەسەر شووشەی پەنجەرەکەم
ڕوخساری تۆ دەرکەوتایە
ئیتر مەرگیش بهاتایە بە میوانیم
دەموت فەرموو بەخێر هاتی
دەرگای ژوورەکەم واڵایە