
گەر چۆلەکەیشم بینی بێ هەواڵی تۆم لێ پرسیوە
خۆم داوەتە دەم گۆرانییەکی غەمناک لە ئێوارە تا کازیوە
گەر چۆلەکەیشم بینی بێ هەواڵی تۆم لێ پرسیوە
خۆم داوەتە دەم گۆرانییەکی غەمبار لە ئێوارە تا کازیوە
شەوێک سوێندم خوارد بە باران ئیتر شیعرت بۆ نەنووسم
لە دوای ئەوەش دیوانێکم بۆت نووسیوە
گوڵی ناو چاتەکانیشتم خستنە ناو گوڵدانەوە
سەد گوڵی زیندوو دێنن بۆ دڵم بۆ دڵدانەوە
شەوێک سوێندم خوارد بە باران ئیتر شیعرت بۆ نەنووسم
لە دوای ئەوەش دیوانێکم بۆت نووسیوە
گەر چۆلەکەیشم بینی بێ هەواڵی تۆم لێ پرسیوە
خۆم داوەتە دەم گۆرانییەکی غەمبار لە ئێوارە تا کازیوە
شەوێک سوێندم خوارد بە باران ئیتر شیعرت بۆ نەنووسم
لە دوای ئەوەش دیوانێکم بۆت نووسیوە
ڕەنگە باویشی نەمابێ بە دەم سووتانەوە بە ئازار و تلانەو
ڕەنگە لە لای تۆ باوی نەمابێ
دەنا جێت نەدەهێشتم بە جێت نەدەهێشتم ئاوەها بە دڵڕەقی
دەنا بە جێت نەئەهێشتم بێ ئاوڕدانەوە