ئەم چاومی، ئەو چاومی، دڵمی، ڕۆحمی، گیانمی
دە کچێ بەسە نازێ مەکە وا عەشقت سووتانمی
بە جلی کوردی ڕەنگاوڕەنگ شاجوانی کوردستانی
با لادەستا هەڵپەڕم گەرمە شایی و گۆرانی
بۆنی خۆشت عەزیزم سەرمەست و شێتی کردووم
ناز و جوانی دەبارێ یەکجار گیرۆدەت کردووم
یەکپارچە زێڕ و زیوە بریسکەی دێ سەر سینەت
وەک فریشتەی بەو خەندە و پێکەنینە شیرینەت
ڕیزی هەڵپەڕکێ جوانە تۆ لە ناویانا دیاری
تۆ نێرگزی تۆ ڕێحانەی گوڵاڵەی کوردەواری