حەسەن دەرزی

شەوانە تا بەیانی

بە دەنگی: حەسەن دەرزی
شێوەزار: سۆرانی
467
مەڕوانە پەشێو و لێو بەبارم نە کەمم
بەرزم لە هەژارییا چیای سەر بە تەمم
هەر کەس لە سەرێکەوە خودا پێیداوە
من خاوەنی شەشدانگی کوڵ و دەرد و خەمم

شەوانە تا بەیانی من غەمینم
لەشیرینی خەویش دا تۆ دەبینم
مەڕۆ لام وەرەوە ڕۆحی شیرینم
ئەمن خاکم لە پای تۆ
ئیدی وێڵم لە دوای تۆ
ئیتر خاکم لە پای تۆ
ئەمن شێتم لە دوای تۆ
ئیتر وێڵم لە دوای تۆ
ئیتر خاکم لە پای تۆ

لە من ڕا خۆ خەتایە ڕووی نەداوە
لەسەر چی بەندی پەیمانت پچڕاوە
لە دووری تۆیە خۆشیم لا نەماوە
ئەمن هەر باوەفای تۆم
بە گیان و دڵ فیدای تۆم
ئەمن هەر باوەفای تۆم

شەوێک بە یادی عومری ژینی جاران
بە یادی شەونمی فەسڵی بەهاران
دەمێ یادم بکە شای چاوخوماران
ئەمن بێ تۆ غەریبم
بە تەنیا تۆی تەبیبم
بە تەنیا تۆی تەبیبم

لە هەرچی بێ وەفایە تۆبە تازە
وەرە سەیری کە دڵ پڕپڕ لە ڕازە
پەشیمانم کە دەرکی تۆبە بازە
وەرە ڕوونی کە شەوگار
وەرە شەمعی شەوی تار