ئەیووب عەلی

پەیکەر

بە دەنگی: ئەیووب عەلی
شێوەزار: سۆرانی
422
کە ڕۆییشتی نەمویست لەسەر ڕێگاکەتا ڕابوەستم وەکوو پەیکەر
غروورم ڕێگای پێ نەدام شوێنت کەوم وەکوو سێبەر
هەستم بە دڵی خۆم ئەکرد وەک بەفری بەر خۆرەتاو
هێدی هێدی هێدی هێدی دەبوو بە ئاو
هێدی هێدی هێدی هێدی دەبوو بە ئاو

لەگەڵ هەموو هەنگاوێکتا زیاتر تاریک دائەهاتم
پەشیمان نیم پەشیمان نیم کە بە شوێنتدا نەهاتم
هێدی هێدی هێدی هێدی دەبوو بە ئاو
هێدی هێدی هێدی هێدی دەبوو بە ئاو
من دڵێکم لەلا جوانە کە لە سەد لاوە شکا بێ
نەک ئەوینێ کە پێویستی بە تکا بێ
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد