ئەیووب عەلی

زاڵم

بە دەنگی: ئەیووب عەلی
شێوەزار: سۆرانی
504
جێت دەهێڵم بۆ ڕۆژگارێ زاڵم زاڵم زاڵم زاڵم
بێ گلەیی و هیچ پرسیارێ زاڵم زاڵم زاڵم زاڵم
تا ئەو ڕۆژەی پەشیمانی بە دەردی عیشق ئەزانی
ئەپرسی لێم ئەو ڕۆژانەی بە بێ من بووی چۆنت توانی
هەر دێیەوە بۆ باوەشم بەڵام پاشی چۆن بتبەخشم
زاڵمی تۆ بێ باکی تۆ دەرحەق بە عیشقم
پەشیمانم لەو فرمێسکەی بۆ عەشقم ڕشتم

ڕۆژگارم بوو بە دەرد و خەم بڕیارم دا لە یادت کەم
قەت لە دەرگام نەدەیتەوە تازە شادم ناکەیتەوە
کە ڕۆییشتی و دڵم شکا تۆ فرمێسکت لە چاو تکا
بڕۆ ئیتر نەیێیتەوە هەرگیز یادم نەکەیتەوە
هەر دێیەوە بۆ باوەشم بەڵام پاشی چۆن بتبەخشم
زاڵمی تۆ بێ باکی تۆ دەرحەق بە عیشقم
پەشیمانم لەو فرمێسکەی بۆ عەشقم ڕشتم

جێت دەهێڵم بۆ ڕۆژگارێ زاڵم زاڵم زاڵم زاڵم یار
بێ گلەیی و هیچ پرسیارێ زاڵم زاڵم زاڵم زاڵم یار
تا ئەو ڕۆژەی پەشیمانی بە دەردی عیشق ئەزانی
ئەپرسی لێم ئەو ڕۆژانەی بە بێ من بووی چۆنت توانی
هەر دێیەوە بۆ باوەشم بەڵام پاشی چۆن ببەخشم
زاڵمی تۆ بێ باکی تۆ دەرحەق بە عیشقم
پەشیمانم لەو فرمێسکەی بۆ عەشقم ڕشتم
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد