بۆ خەباتی خەڵکی کورد
گیانی خۆتت کرد بە پرد
ئەو نەمامەی داتنیا
دێتە بەر بە دەست و برد
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی موحەممەد ئافەرین
ئافەرین قازی موحەممەد ئافەرین
تۆ بووی گیان لەسەردەستان
بە کۆڵنەدان، بێ وەستان
ناوی مەت(ئێمەت) زیندوو ڕاگرت
بە کۆماری کوردستان
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی موحەممەد ئافەرین
ئافەرین قازی موحەممەد ئافەرین