سەدەی بیستوومە کوردە تۆ ڕاپەڕە
تەواوی مێژووت بە خوێن پەڕپەڕە
تەواوی گەلان هەموویان سەربەخۆن
لە کوردستانا زوردار خوێنمان دەخۆن
زانابین، تێبکۆشین، دەور دەوری ئێمەیە
وڵات چاوەڕێی شۆڕشی ئێمەیە
لەغاوی شۆڕش خۆت بگرە ئەی کرێکار
ئەتۆی دەچێژیت زیللەت و ئیش و کار
بە هیممەتی گۆ کرێکار و جوتیار
بەسە دواکەوتن، دەسبەسەر و هەژار
زانابین، تێبکۆشین، دەور دەوری ئێمەیە
وڵات چاوەڕێی شۆڕشی ئێمەیە
لە درێژایی مێژوو نەمدی ئاڵاکەمان
بە غەیری دواکەوتن، چەوسانەوەی گەلمان
هەزاران شەهید لە ڕێگای ئازادی
گیانیان فیدا کرد ئامانجیان بێتە دی
زانابین، تێبکۆشین، دەور دەوری ئێمەیە
وڵات چاوەڕێی شۆڕشی ئێمەیە