کارگەرین، جەنگاوەرین، ڕەنجدەرین، تێکۆشەرین
بۆ قەڵای سەرمایەدار تێکدەرین، تێکدەرین
ئێمە ڕۆڵەی شۆڕشین، قارەمانی هێرشین
بۆ سپای خوێنخواریخواز، قڕکەرین، ڕابەرین
کارگەرین، جەنگاوەرین، ڕەنجدەرین، تێکۆشەرین
بۆ قەڵای سەرمایەدار تێکدەرین، تێکدەرین
ئیشکەرین، داهێنەرین، ئێمە گەنج و گەوهەرین
بۆ هەموو کردار و کار، ڕێکخەرین، ڕابەرین
کارگەرین، جەنگاوەرین، ڕەنجدەرین، تێکۆشەرین
بۆ قەڵای سەرمایەدار تێکدەرین، تێکدەرین
دوژمنان بەرباد ئەکەین، نیشتمان ئازاد ئەکەین
بۆ گەلێکی بەختیار، هەوڵدەرین، هەوڵدەرین
کارگەرین، جەنگاوەرین، ڕەنجدەرین، تێکۆشەرین
بۆ قەڵای سەرمایەدار تێکدەرین، تێکدەرین