لە دەسە گەرمەکانی تۆ
کە منداڵی ئاوەڵدوانەی ناو باوەشمن
چیها قسەم پێیە بیکەم
ئەگەر خەمی نان لێم گەڕێ
لە مێهرەبانیی بێدرێخی گیانی تۆ
مەسیحی دایک ئەی خۆرەتاو
بە سازێکی بێکۆتایی کە هەر تۆ بی
ئەمن نەغمە لەسەر نەغمە سروود ئەڵێم
ئەگەر خەمی نان لێم گەڕێ
کانیاوێک لەناو دڵدا و ئاوهەڵدێرێک لەناو دەستدا
خۆرەتاوێک لە نیگادا و فریشتەیێک لە کراسدا
لە ئینسانێ کە هەر خۆتی هەزار چیرۆک دەگێڕمەوە
ئەگەر خەمی نان لێم گەڕێ