ناسر ڕەزازی

بۆ نیشتمان

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
334
سەر هەڵبڕە بۆ ئەو خۆرەی مێژووی تۆیە بە شانازی
شەکاوە بێ ئاڵاکەمان ئاڵای بەرزی کوردایەتی
بۆ نیشتمانێ ئەژین ئێمە خاکی ئێمەیە، کوردستانە
ئەیپارێزین خاکی باپیرانمان هیوای دواڕۆژی هەموومانە
گیانمان فیدای خاکی پیرۆزی
بەرز بێ ئاڵا و باوەڕی بەرزی

کوردستانم خاکی دێرینم
مایەی ژیانم هێزی گیانم
بۆ ئازادی سەدان هەزار شەهید
ڕۆڵەی نەبەردت بوونە قوربانی
با پێکەوە بیڵێین سروودێ بۆ جوانی تۆ
با بەرز بێ ئاڵاکەت، ئارام بێ ئاسمانی تۆ
بۆ نیشتمانێ ئەژین ئێمە ئەمرین ئێمە کوردستانە
ئەیپارێزین خاکی باپیرانمان، هیوای دواڕۆژی هەموومانە
گیانمان فیدای خاکی پیرۆزی
بەرز بێ ئاڵا و باوەڕی بەرزی

خۆری ئاڵتوونی ڕاخەن بۆ ژیانی خانەوادە و مناڵانی شەهید
گیانیان بەخشی بە ئازادی، کوردستانی بەشکراو بە ئاشتی بژی
ئێمەین مۆزەخانەی ئەنفال و کیمیاباران
دیرۆکی زامی پڕ ئازاری نیشتیمان
بۆ نیشتمانێ ئەژین ئێمە خاکی ئێمەیە کوردستانە
ئەیپارێزین خاکی باپیرانمان، هیوای دواڕۆژی هەموومانە
گیانمان فیدای خاکی پیرۆزی
بەرز بێ ئاڵا و باوەڕی بەرزی

سەر هەڵبڕە
سەر هەڵبڕە بۆ ئەو خۆرەی مێژووی تۆیە بە شانازی
شەکاوە بێ ئاڵاکەمان, ئاڵای بەرزی کوردایەتی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد