وەک چۆلەکە چڵا و چڵ وەک پەروانە گوڵا و گوڵ
شارە و شاری کوردستان ئەکەم لەبەر بۆمباران
دایک و بابم بێکارن
ڕووت و برسی و هەژارن
مەدرەسەمان ڕووخاوە
خومپارە و بۆمب لێیداوە
جەژنم کوا نەورۆزم کوا
گۆرانیم کوا سۆزم کوا
شەڕ هەمووی لێ تێک داوم
ئاخ بۆ برای کوژراوم
دایەی شیرین بابە گیان
با هاوار کەین بە گشتمان
شەڕ دەسبەجێ تەواو بێ
خەیر و خۆشی لە ناو بێ
دنیای ئێمە با شاد بێ
دنیایێکی ئازاد بێ