نیزام مەلازادە

بڕیاری چی بەم

بە دەنگی: نیزام مەلازادە
شێوەزار: سۆرانی
240
بڕیاری چی بەم چۆن خاک جێ بێڵم
بێ خاک ئاوارە و دێوانە و وێڵم
ئەترسم بمرم داخ لە دڵم بێ
خاکی غەریبی ئاو و گڵم بێ
بە بیماری بە دڵتەنگی لە تاریکی شەوی تارا
لە غەریبی دەناڵێنم لە دەرد و ئێش و ئازارا
ئاخ لە دڵەی غەریبم
دەربەدەر و بێکەسم
لە چوارچێوەی خەمدا ماوم

سەرانسەر دونیا ناڵین و شینە
تەنیا و ئاوارەم ماوم لەم ژینە
نە دەستی ئازار یەخەم بەرئەدا
نە باخی ژینم چرۆ دەرئەکا
بە بیماری بە دڵتەنگی لە تاریکی شەوی تارا
لە غەریبی دەناڵێنم لە دەرد و ئێش و ئازارا
ئاخ لە دڵەی غەریبم
دەربەدەر و بێکەسم
لە چوارچێوەی خەمدا ماوم