ڕۆژهەڵاتی خوێناوی هەر ڕۆڵەی ئەمەگدارتمبە گیان و دڵ تا ماوم گیانباز و وەفادارتمکەچی ئێستا بە جەستە دوور لە شەقامی شارتملە هەر کوێ بم تا دەژیم دەنگ و سەدا و هاوارتموەکوو دایکی شەهیدان تازیەبار و خەمبارتموەکوو دایکی شەهیدان خەمبار و تازیەدارتمخوێنی جەستەی لاوانی بوێر و بریندارتمدەنگی ڕۆڵەی بێ دایک و بێ ناز و کەس و کارتمشینگێڕی شەهیدانی هەرمان و شکۆدارتمشینگێڕی شەهیدانی هەرمان و شکۆدارتمسوێندم خواردووە بە خاکت بۆخۆم خزمەتگوزارتمڕەشپۆشی ماتەمین و دەرد و خەم و ئازارتمچاوەڕێی دەرکەوتنی هەتاوی پرشنگدارتملە ڕێبازی ئەویندا من چوکەڵە ڕێبوارتمبەڵێن بێ ئەی ڕۆژهەڵات چەقڵی چاوی نەیارتملە داخ زوڵمی نەیار و قانوونی شەوپەرستانهەستاون بە شۆڕشێک بەر عەلەیهی فاشیستانهەستاوین بە شۆڕشێک بە عەلەیهی فاشیستانیاری منیش لە ناویان دیارە ئاڵا لە دەستانئافەرین لاوەکانم برۆن بەبێ ڕاوەستانهەزار سڵاو لە خۆتان، سڵاو لە سۆز و هەستتانڕۆژهەڵات ئازاد دەبێ نامێنن بەرهەڵستانئەوکات کوردانی دەرێش دێنەوە بۆ کوردستانیاران دوێشە لە خەودا خەونی کوردستانم دیخەونی کوردستانێکی یەکگرەوە و جوانم دیپێموابوو لە بەهەشتم خەوێکی هێند جوانم دیخەونی سەرکەوتنی کورد و لە دوژمن زڕانم دیخەونی ڕۆژهەڵاتەکەم سابڵاغ و بۆکانم دیباوەشی گەرمی چوارچرا و ڕۆڵەی قارەمانم دیشاری شنۆ و سەردەشتم پڕ لە شێرەخانم دیخەونی ئاربابای بانە سەربەرزی چیاکانم دیپیرانشار و نەغەدەم وەک ڕۆح و ڕەوانم دیورمێ و سەڵماس و ماکۆ، خۆیێ بادینانم دیخەونی سەقزی خێناوی شەهیدی ژنانم دینێو دیواندەرە و پاوەی جێی شێرەمەردانم دیجوانڕۆ لەگەڵ مەریوان، سنە و کرماشانم دینەمردم وا لە ئیلام سەرکەوتنی کوردانم دیلە تیکاب و کامیاران نەمانی جاشانم دیهەڵاتنی جاش وەک ڕێوی کلک لەسەرشانم دیشۆڕش و سەرهەڵدانی نوێ لە خیابانم دیئاڵای کوردستانەکەم لە دەس ڕۆڵەکانم دیمیوانداری باشوورم وەک ئەرکی سەرشانم دیگەلی کوردم پێکەوە، دڵخۆشی ئەوانم دیخوایە من عەبدی خۆتم گەلێ دەرد و ژانم دیلە خاکی پیرۆزمدا سووتان و ڕووخانم دیچەندین فرمێسکی خوێنی دایکی شەهیدانم دیچەندین پەت و سێدارە و مەرگ و لەداردانم دیئاوارەیی و بێکەسی پشت میلەی زیندانم دیبەسە تا کەی خوایە گیان عومرێک ئازاردانم دیلە خاکەکەی خۆما مردنی بۆ نانم دیلە خاکەکەی خۆما مردنم بۆ نانم دیفەرهادی جوانەمەرگی بەر ڕنووەبەفرانم دیلەو کاتەوە خنکاوم کە مەرگی ئایلانم دیلەو کاتەوە خنکاوم ئایلانی بێ گیانم دیزۆر جار پەشیمان دەبم کە هاتم جیهانم دیکفر نەبێ لە گەردوون هەزار جار گومانم دیکوردم بە تاقی تەنیا بەبێ پشتیوانم دیوەک پشتیوانی کوردان فەقەت چیاکانم دیوەک پشتیوانی کوردان فەقەت کێوەکانم دیخوشکێکم شەهید کرا ئاخر چ بوو تاوانی!؟تاوانی هەر ئەوە بوو کە کورد بوو و کوردستانی!بە دەم شەهادەتەوە پێکەنین لێوەکانیبوو بە هێمای ئازادی کیژۆڵەی نیشتمانیمەرگ بۆ دیکتاتۆر و لەعنەت لە جاشەکانیئەوانەی ژینایان کوشت بۆ خاتری قوڕئانیڕەبی ماڵیان وێران بێ کوێر بن لە دوو چاوانیبەڵام ژینا نامرێ مردن ناگاتە شانیبۆ ئەمری تۆڵە سوورین لەسەر ڕێبازی جوانیهەموو پێکەوە دەیڵێین هەڵبەستی نیشتمانیژینای ئێمە نامری تۆ ڕەمزی بەرخۆدانیناوت ئەوەندە بەرزە ورە و هێزی لاوانیلە گۆڕیشدا چەقڵێکی، لە چاوی دوژمنانیئەتۆی هێمای ژیانی، دایک و خۆشکی کچانی