سیروان دەخیلە ئاگر دەبارێشەپۆلێ بە گوڕ بهاوە جارێڕەشماڵانی جاف هۆبەی دەشت و دەرکەوای پوولەکەی گڕیان کردە بەربەرداشی ئاشی ئاشووبی گەردوونبە ناخی کوردا کەوتە هاتوچوونشیوەن دەگێڕێ دایک لە هەرداقوڕ دەگرێتەوە بیکا بە سەردازریکەی ساوای مەلۆتکەکراودێ لە نێو ماڵ و حاڵی بەجێماوئاگر لە دەوری لانک بەربووەئاسمان هەناوی کوناودەر بووەمناڵ پشتوێنی باوکی توند دەگرێباوک بە ڕێوە ئەکەوێ، ئەمرێلەولاوە خوشک دەیەوێ ڕاکاخوەی بە قوربانی باوک و برا کائەو پێڕاناگا یەخەی خوەی بدڕێچۆلەکەی گیانی بۆ ئاسمان ئەفڕێقەتارەی خێڵی وێڵی کۆڵ بە کۆڵبەرد وە دەنگ دێنێ ئەم دۆڵا و ئەو دۆڵئەم پێی زامارە لە کۆڵی ئەوائەو چۆک دادەدات لە نیوەی ڕەوازەڵم بە پەرۆش سیروانە ڕێگەیبەڵام باخی میر سووتانە جێگەیسیروان دەخیلە دەشتی شارەزوورسەوزی دەپۆشی هەڵگەڕا بە سووردەمی بەهارە جەژنی دەشت و کۆبۆ لەبار بچێ نێرگز و شەوبۆکام دار کام دەوەن کام چڵە گیایەئەمێستا پچەک هەناسەی تیایە؟دوندی شەمێران هەواری هەڵگوردپرسە دەگێڕێ بۆ ئەم حاڵەی کوردترۆپکی چڕی شاخی هەورامانبە دووکەڵ ئامان لە خوێنا دامانچیای شەراب و کەژی ئاسەوەرغەرقی خەردەڵن پێ تا تەوقی سەرشیوی دەرەقووڵ چەمی خواجاییبسکی خۆ دەڕنن لەتاو کیماییچەم و جۆباری پڕ مرواریم ڕۆسروشتی جوانی کوردەواریم ڕۆخاکی بەراو و مێرگی شینم ڕۆمەندیلی کەژی بلوورینم ڕۆبناری چڕی دارستانم ڕۆبێستانی وشکی کوردستانم ڕۆجۆلانەی داری قەدپاڵانم ڕۆهەزاران خەونی مناڵانم ڕۆبەهەشت و قیبلەی دڵدارانم ڕۆجێ ڕازونیازی نازدارانم ڕۆسیاچەمانە و لەنجە گیانم ڕۆقاڕەی مێگەل و هۆرەی شوانم ڕۆخانەقا و تەکیەی باپیرانم ڕۆلانکەی عارف و شاعیرانم ڕۆئاسمان دەخیلە بارانێ داکەخەڵک شپرزە و گەلێ هیلاکەگەر ڕۆژی حەشرە و مەرگە و کۆتاییئێمەش ئامادەین بۆ ماڵئاواییبەڵام وا تازە خەڵکی لە ژینادەگەڕێن بە ناو کەونی بەرینابۆ دەبێ ئێمە لە بستە خاکێهەموودەم ڕەو کەین لە دەس زووحاکێسیروان دابەستەی خاکی چەند ساڵەچاوی بێخەوی مێژووی ئەم حاڵەبەخوڕ داگەڕێ بە گەرمەسێرابە ناو کەندەڵان بە خاکی سوێراهەڕەشەی گڕ و ئاسن بنێرەزەعامەت لەوێ و ڕاپەڕین لێرەشاری شەهیدان شاکاری خۆشیتارای پیرۆزی شۆڕشی پۆشیئەم خاکە خاکی کوردی دلێرەبێشەی پڵنگە و جەنگەڵی شێرەهەر کوردزوبانێ لەم گەلە تیاچێدڵۆپێ خوێنی بەفیڕۆ ناچێخوێنم خەڵاتی ئاڵای سوور ئەکەمبۆ هێرۆشیمای شارەزوورەکەم