پەلە نییە
شێعریش نییە
بە ناوی هەڵەبجە و پێنج هەزار مانگەوە
بە ناوی مەولەوی و پێنج هەزار گوڵەوە
بە ناوی گۆران و پێنج هەزار کۆترەوە
بۆ زانا بلیمەتەکانی
وڵاتی پووشکین
وڵاتی جاک لندن (لەندن)
وڵاتی بایرۆن
وڵاتی جان دارک
وڵاتی بسمارک
وڵاتی گاریباڵدی
وڵاتی ڤان کوخ
وڵاتی
وڵاتی
وڵاتی
سپاس بۆ ئەو دیارییەی کە بە کۆمەڵ سەرلەبەیانی ڕۆژی شانزەی سێی 1988 لەڕێگەی بەغاوە
بۆ گوڵ و کۆتر و مناڵ و شێعری کوردستانتان ناردبوو