حەسەن زیرەک

عەمرەکەم فاتم

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ
شێوەزار: سۆرانی
315
سەر هەڵێنە با بتبینم عەمرەکەم فاتم
هەر ئەتۆی گیانی شیرینم عەمرەکەم فاتم
یاڕەبی مەرگت نەبینم عەمرەکەم فاتم
تۆی کچێ یاری دڵ غەمگینم دیدەکەم فاتم

عەمرم فاتم چاوم فاتم دیدەکەم فاتم
عەمرم فاتم دیدەم فاتم دیدەکەم فاتم
ڕێم دوورە کچێ عەمر و چاوم بمبەخشە و هاتم
ڕێم دوور و درێژە کچێ گیانە بمبوورە و هاتم

ئەو دڵەی وەک بتپەرستێک ڕوو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زولفە تێکئاڵاوەکەت
گەرچی ئەیشێلی بە زەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق باست ناکەم نایزڕێنم ناوەکەت
چونکێ ئەیزانم تەلاری یارە خواپێداوەکەت
مەستی کردووی بۆیە نابینێت لە ئاستم چاوەکەت

سەر هەڵێنە کچێ ئەمجارە عەمرەکەم فاتم
دڵ بۆ باڵات بێقەرارە چاوەکەم فاتم
دەزانم لە گولەی خەسارە عەمرەکەم فاتم
زۆر دەتبینم جاروبارە عەمرەکەم فاتم

عەمرم فاتم دیدەم فاتم چاوی من فاتم
بمبوورە گیانەکەم ئەمجار بۆ لات درەنگ هاتم
بمبوورە کچێ گیان ئەمجار بۆ لات درەنگ هاتم