بەهار بەهارە (دە وەرە وەرە ئەسمەر وەرە)

ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران شێوەزار: سۆرانی 2260

بەهار بەهارە گوڵ دەبێ پەیدا گوڵ لە عیشقی گوڵ شێت دەبن شەیدا دە وەرە وەرە ئەسمەر وەرە مەرگت نەبینم گریانم دێ بۆ تۆ وەڵڵا ڕۆحی شیرینم بەهار بەهارە ئاوەنیا شینە یارێکم هەیە خوێنی شیرینە دە وەرە وەرە ئەسمەر وەرە مەرگت نەبینم گریانم دێ بۆ تۆ وەڵڵا ڕۆحی شیرینم بەهار بەهارە گیانا بولبول دەخوێنێ سوورەگوڵ زیزە بۆچ نامدوێنێ دە وەرە وەرە ئەسمەر وەرە مەرگت نەبینم گریانم دێ بۆ تۆ وەڵڵا ڕۆحی شیرینم بەهار بەهارە گیانا لە نێو کوردستان لە دامێن گوڵە لە سەران بێستان دە وەرە وەرە ئەسمەر وەرە مەرگت نەبینم گریانم دێ بۆ تۆ وەڵڵا ڕۆحی شیرینم

Behar behare gul debê peyda Gul le ’îşqî gul şêt debin şeyda De were were esmer were mergit nebînim Giryanim dê bo to wella rohî şîrînim Behar behare awenya şîne Yarêkim heye xwênî şîrîne De were were esmer were mergit nebînim Giryanim dê bo to wella rohî şîrînim Behar behare gyana bulbul dexwênê Sûregul zîze boç namdiwênê De were were esmer were mergit nebînim Giryanim dê bo to wella rohî şîrînim Behar behare gyana le nêw kurdistan Le damên gule le seran bêstan De were were esmer were mergit nebînim Giryanim dê bo to wella rohî şîrînim

ڕاپۆرتی هەڵە