حەسەن زیرەک

وا من نەخۆشم(بێ مۆسیقا)

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
339
وا من نەخۆشم دەردم گرانە وا من نەخۆشم دەردم گرانە
ماچی لێوی تۆ بۆ من دەرمانە بۆ من دەرمانە
ماچی لێوی تۆ بۆ من دەرمانە و بۆ من دەرمانە ئای دەر وەرە وەرە
کیژە کوردەکەی سەربەست خولقاوی
کیژە کوردەکەی سەربەست ئاخ خولقاوی
بە داوی گەردوون گیرۆدە ماوی گیرۆدە ماوی
بەشقی خودا بڵێ بۆچ زەرد هەڵگەڕاوی کز و داماوی دە وەرە وەرە

ئەمان ئەمان
ژیان و ئەرکی ناخۆشی پەپوولەی ئارەزووی کوشتم
ژیان و ئەرکی ناخۆشی پەپوولەی ئارەزووی کوشتم
شەرابی جامی دڵداری لە تافی لاویدا ڕشتم
ئەمان ئەمان ئەمان ئەمان ئەی لە من ئاخ

وا من نەخۆشم ئەگریم ئەناڵم
ڕوحمی خێرت بێ بۆ تۆ عەبداڵم هاوار بە ماڵم
ڕوحمی خێرت بێ بۆ تۆ عەبداڵم هاوار بە ماڵم ئاخ دە وەرە وەرە