محەمەد ماملێ

مەستوورەی مەمستان

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
313
نە خودا دەمداتێ، نە خودا دەمداتێ مەرگێک بە هاسان
مەستوورە ئامان مەستوورێ گیان
نە دڵ لەلای تۆ دەبێ هەراسان
مەستوورە ئامان مەستوورێ گیان
مەستوورەی مەستان، مەستوورەی مەستان سێوی سەردەستان
مەستوورە ئامان مەستوورێ گیان
پاشی باڵای تۆ ناگرم هیچ دۆستان
مەستوورە ئامان مەستوورێ گیان

باری کەس نەبێ نەدامەتی نۆ
مەستوورە ئامان مەستوورە گیان
کەنگێ ئاوای لێ هات بەینی من و تۆ
مەستوورە ئامان مەستوورێ گیان
کەنگێ وای لێ هات بەینی من و تۆ
مەستوورە ئامان مەستوورێ گیان
مەستوورەی مەستان، مەستوورەی مەستان سێوی سەردەستان
مەستوورە ئامان مەستوورێ گیان
پاشی باڵای تۆ ناگرم هیچ دۆستان
مەستوورە ئامان مەستوورێ گیان

هەرکە دەتبینم دەڵێی تۆ شەمعی من پەروانەتم
تا سەراپا نەبمە کۆی زووخاڵ قەت ئارام ناگرم

هەناسەی سەردم، هەناسەی سەردم دەماڵێو گەڕێ
مەستوورە ئامان مەستوورێ گیان
ئەو شادیەت بێ من لێت وە شین گەڕێ
مەستوورە ئامان مەستوورێ گیان
مەستوورەی مەستان، مەستوورەی مەستان سێوی سەردەستان
مەستوورە ئامان مەستوورێ گیان
پاشی باڵای تۆ ناگرم هیچ دۆستان
مەستوورە ئامان مەستوورێ گیان