گیانە ئەستێرەکان مات و نەوین
دەڵێی پاکی چەسپی زەوین
بزە لەسەر لێوان قاتن
ئینسانەکان کش و ماتن
فەرهەنگ و زانین بێ قەدرە
نە کەسم مەردەن نە دەردەدارم
باڵای تۆم دیوە وا بێقەرارم
یەک لەنجە و دوو لار سێ هاتە لەرزە
عەشقی تۆ بۆ من وەک نوێژێ فەرزە
هەر کەسێ ئەیژێ غەریبی خاسە
ئەوە لە جوملەی خودا نەشناسە
یەک لەنجە و دوو لار سێ هاتە لەرزە
عەشقی تۆ بۆ من وەک نوێژێ فەرزە
تاکەی دانیشم لە سای داری بی
تاکەی بکێشم دەردی غەریبی
یەک لەنجە و دوو لار سێ هاتە لەرزە
عەشقی تۆ بۆ من وەک نوێژێ فەرزە